ئەنتیكخانەی «دانا» پڕە لە كەرەستەی مێژوویی

ئەنتیكخانەی «دانا» پڕە لە كەرەستەی مێژوویی

 دانا ئەنوەر ئەو گەنجەی لە شاری سلێمانی خاوەنی شوێنێكە كە بە دانای ئەنتیك ناسراوە، ماوەی (10) ساڵە لە شەقامی سالمی سلێمانی دایناوە. چەندین كەرەستە و كەلوپەلی كۆن و مێژوویی لە شوێنەكەی دانای ئەنتیك دانراوە كە مێژوویان بۆ سەردمێكی كۆن دەگەڕێتەوە، لەوانە تەبڵەكێكی جگەرە كە مێژوویەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1870، هەروەها چەكێكی لەلایە كە هی ساڵی 1913یە، بەفرگری هەیە لە ساڵانی چلەكانی سەدەی ڕابردووەوە دروست كراوە. بەر لەوەی دانا ئەنتیكخانەكەی لە شەقامدا بكاتەوە، لە ماڵەوەش هەیبووە و وەك موزەخانەیەكی بچووك بۆ كەرەستە و كەلوپەلە كۆنەكان دەناسرێت، شوێنەكەی بووەتە خانەیەكی بچووك كە گەشتیاران و ئەوانەی ئارەزوویان لە كەلوپەلی كۆن هەیە، دەچنە لای و وێنە دەگرن، لەگەڵ ئەوەی لەو شوێنەدا شیری سرووشتی و چای بە خەڵووز بۆ میوانان و سەردانكەران دانراوە.

 

Top