سهرۆك بارزانی: کوردستان تی ڤی هەر لەسەرەتای كاركردنیدا بە متمانە و ڕاستگۆیی ئەو ئەركەی لەسەرشانی بووه جێبەجێی كردووه
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بۆ بەڕێزان سەرپەرشتیار و سەرجەم كارمەندانی خۆشەویستی تۆڕی میدیای کوردستان
بەبۆنەی 27 ساڵەی پەخشی كوردستان تی ڤی وەك یەكەم كەناڵی ئاسمانیی لە سەرخاكی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرمتان لێدەكەم و هیوای بەردەوامیی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم لەو ئەركە پیرۆزەتان كە خزمەتکردنە بە مێژوو و فەرهەنگ و کۆمەڵگەی کوردستان.
کوردستان تی ڤی هەر لەسەرەتای كاركردنیدا بە متمانە و ڕاستگۆیی ئەو ئەركەی لەسەرشانی بووه جێبەجێی كردووه و پابەندی بنەما و بەها نەتەوەیی و کولتووری و کۆمەڵایەتییەکانی گەلەکەمان بووە. ئەو چاوەڕوانییە لە كوردستان تی ڤی هەیە کە وەک هەمیشە بە شێوەیەکی پیشەییانە مینبەری هەموو خەباتگێڕ و هاووڵاتی و پێکهاتەکانی کوردستان بێت و بەشێوازی گونجاو گرنگی بە مێژووی خەباتی خەڵكی كوردستان و ئێستا و ئاییندەی میللەتەكەمان بدات و وەك هەمیشە جێگەی متمانەی خەلك بێت.
هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی
17ی كانونی دووەمی
