فڕۆکەیەک کە ١٠ کەسی تێدابوو لە ئەندەنوسیا دیارنەما

فڕۆکەیەک کە ١٠ کەسی تێدابوو لە ئەندەنوسیا دیارنەما

 

 

فڕۆکەیەکی جۆری  ATR 42-500 سەر بە کۆمپانیای گواستنەوەی ئاسمانی ئەندەنوسیا لە پارێزگای سۆلاوێسی باشوور دیارنەما و ئۆپەراسیۆنی گەڕان بۆ دۆزینەوەی دەستیپێکردووە.

ڕاپۆرتەکان لە ئەندەنوسیا ئاماژە بەوە دەکەن کە فڕۆکەیەک کە ١٠ کەسی تێدابوو (لەوانەش ٧ کارمەند و ٣ سەرنشین) لە پارێزگای سۆلاوێسی باشوور دیارنەما، تیمەکانی فریاگوزاریش ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان دەستپێکردووە بۆ دۆزینەوەی.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنتارا، سیگناڵی فڕۆکەکە کە فڕۆکەیەکی جۆری ATR 42-500 کە لەلایەن کۆمپانیای گواستنەوەی ئاسمانی ئەندەنوسیا بەڕێوەدەبرێت، لە ناوچەی ماروس لە باشووری سۆلاوێسی پچڕاوە.

دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی ڕایانگەیاندووە: کە ئەگەری زۆرە شکستی تەکنیکی یان ڕووداوی فڕۆکەکە بەهۆی بارودۆخی نالەباری کەشوهەواوە بێت.

هەروەها دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی ئەندەنوسیا هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند: کە ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بە هاوکاری لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن و پەیوەندییە نزیکەکانیش بەردەوامن بۆ بەدواداچوون بۆ چارەنووسی سەرنشینەکان.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top