ئازەربایجان دەست دەکات بە هەناردەکردنی گاز بۆ ئەڵمانیا و نەمسا
هەناردەکردنی گازی سروشتی لە کۆماری ئازەربایجانەوە بۆ ئەڵمانیا و نەمسا دەستیپێکردووە.
هەناردەکردنی گازی سروشتی لە کۆماری ئازەربایجانەوە بۆ ئەڵمانیا و نەمسا لە ڕێگەی بۆریی ترانز ئادریتیک (TAP) دەستی پێکردووە.
کۆمپانیای نەوتی دەوڵەتی ئازەربایجان (سۆکار) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە هەناردەکردنی گازی سروشتی بۆ ئەڵمانیا و نەمسا لە ڕێگەی ئیتاڵیا ئەنجام دەدرێت.
بەم شێوەیە ژمارەی کڕیارە بیانییەکانی گازی سروشتی ئازەربایجان گەیشتە ١٦ وڵات.
گوڵان: سەردار خەلیل
