نرخی نەوتی برێنت بۆ 64 دۆلار و 85 سەنت دابەزی
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان بە 64 دۆلار و 85 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی 1ی 2026، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 0.2% دابەزی و گەیشتە 64 دۆلار و 85 سەنت.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە کۆتایی مامەڵەکانی دوێنێدا بە 64 دۆلار و 98 سەنت بوو.
هەروەها لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی وێست تەکساس بە 60 دۆلار و 69 سەنت دەفرۆشرێت.
گوڵان: سەردار خەلیل
