ســـەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە شاندێکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی یانەی وەرزشیی ئامەدسپۆر کرد

ســـەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە شاندێکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی یانەی وەرزشیی ئامەدسپۆر کرد



رۆژی دووشەممە، 12ی کانوونی دووەمی 2026، لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی یانەی وەرزشیی ئامەد (ئامەدسپۆر) بە سەرۆکایەتیی ناهید ئەرەن، سەرۆکی یانەکە کرد.

لە دیدارەکەدا، شاندی میوان کورتەیەکیان لەبارەی چالاکییە وەرزشییەکانی یانەی ئامەدسپۆر بۆ سەرۆک بارزانی خستەڕوو، کە وەک یەکێک لە یانە پێشەنگەکانی وڵاتی تورکیا دەناسرێت. هاوکات، شاندەکە بایەخدان و گرنگیدانی هەرێمی کوردستانیان بە پەرەپێدانی بواری وەرزشی بەرز نرخاند.

لای خۆیەوە، سەرۆک مەسعود بارزانی بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و رۆڵی وەرزشی لە کۆمەڵگەدا بەرز نرخاند و رایگەیاند: "وەرزش رۆڵێکی گرنگ و بەرچاوی هەیە لە گەیاندنی پەیامی ئاشتی و برایەتی.

Top