ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠٢٥دا دەبێتە گەورەترین شوێنی هەناردەکردنی فندقی تورکیا
تورکیا لە ساڵی 2025 زۆرترین فندقی هەناردەی ئەڵمانیای کردووە و داهاتەکەی زیاتر لە 614 ملیۆن دۆلار بووە.
بەپێی داتاکانی یەکێتی هەناردەکارانی فندقی تورکیا، لە ساڵی ٢٠٢٥دا هەناردەکردن لە تورکیاوە بۆ ١٢٢ وڵات و ناوچە ئازادەکان کراوە و بە کۆی گشتی ٢ ملیار و ٢٥٥ ملیۆن و ٣٦٠ هەزار و ٦٩٩ دۆلار لە فرۆشتنی ٢٣٨ هەزار و ٧٠٤ تۆن فندق دەستکەوتووە.
تورکیا 63 هەزار و 253 تۆن فندقی هەناردەی ئەڵمانیا کردووە و داهاتی 614 ملیۆن و 552 هەزار دۆلاری لەم ڕێگایە وەرگرتووە، بەمەش گەورەترین شوێنی هەناردەکردنی فندقی تورکیا لە ساڵی 2025دا بووە.
هەروەها ساڵی ڕابردوو تورکیە زۆرترین هەناردەی ئیتاڵیا و فەرەنسا کردووە، دوای ئەڵمانیا.
گوڵان: سەردار خەلیل
