نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خدر بەرکات دەکات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان  سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خدر بەرکات دەکات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی خدر بەرکات کەسۆ، زانا و کەسایەتیی ناوداری ئایینیی ئێزدی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "هاوسۆز و هاوخەمی" بنەماڵەکەی و تەواوی جڤاکی ئێزدییە.

لە پەیامەکەیدا کە ئەمڕۆ دووشەممە (12ـی کانوونی دووەمی 2026) بڵاوکرایەوە، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: "بۆ کۆچی دوایی زانا و کەسایەتیی ئایینیی ناوداری ئێزدی، خوالێخۆشبوو خدر بەرکات کەسۆ، بە گەرمی سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری و تەواوی جڤاکی ئێزدی دەکەم، هاوسۆز و هاوخەمییانم."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، خوالێخۆشبوو خدر بەرکات کەسۆ، وەک زانایەکی ئایینی، "بە دڵسۆزی خزمەتی ئایین و جڤاکی خۆی (ئێزدی) کردووە و پارێزەرێکی دیاری کولتووری پێکەوەژیان بووە."

نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: "لە خودای مەزن داواکارم گیانی بە بەزەیی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە هەمووان ببەخشێت."

Top