وەزیری وزەی سوریا: کەمیی ئاو لە حەلەب چارەسەر کرا
وەزیری وزەی سوریا ڕایگەیاند، دوای پشوویەکی کورت، ئۆپەراسیۆنی پەمپکردنی ئاو لە وێستگەی ئەلبابیری لە گەڕەکی ڕۆژهەڵاتی حەلەب دەستیپێکردەوە.
محەمەد بەشیر، وەزیری وزەی سوریا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دوای پچڕانێکی کورت، چالاکییەکانی پەمپکردنی ئاو لە وێستگەی ئاوی ئەلبابیری لە گەڕەکی ڕۆژهەڵاتی حەلەب دەستیپێکردووەتەوە و ئاوی شارەکە بەیەکەوە بەستراوەتەوە.
وەزارەتی وزەی سوریا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە چالاکییەکانی پەمپکردنی ئاو لە وێستگەی ئاوی ئەلبابیری کە ئاو بۆ حەلەب و دەوروبەرەکەی دابین دەکات، لەلایەن گروپی تیرۆریستی یەپەگە/هەسەدە ڕاگیراوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
