وەستان و باڵانسی گیانداران لە بناری شاخەكاندا
ئەمە بزنی Markhor ـە، ئەم جۆرە بزنە بە شاخە سەرنجڕاكێشەكانی ناسراوە، ئەو شاخە پێچاوپێچە گەورانەی دەتوانن لە جەستەی ئاژەڵەكە درێژتر بن، ئەمەش وای كردووە بزنی مارچۆر Markhor، یەكێك بێت لە بزنە سەرنجڕاكێشەكانی هەسارەكەمان. لەبەر گونجاندن و سودی خۆیان كەندەڵانە بەرزەكان بەكار دەهێنن، زۆركات سەردەكەونە سەر لێوارە بەردینە لێژەكان، چونكە دوژمنەكانیان لەكاتی ڕاوكردنی بزنی مارچۆر ناتوانن بەئاسانی بیانگەنێ. قاچە بەهێزەكان و سمە تیژەكانیان ڕێگەیان پێ دەدەن هاوسەنگ بن لەسەر ڕێگە تەسك و لێژەكان، بەتایبەت ئەو شوێنانەی كە وا دەردەكەون نزیك مەحاڵ بێت لەسەر وەستانی، بەڵام ئەمانە بەهۆی گونجانی جەستەیان دەتوانن لەسەر ڕێگە لێژە مەترسیدارەكانیش بوەستن. ڕاستییە سەرنجڕاكێشەكە دەربارەی بزنی مارچۆر: بزنی Markhor ئاژەڵی نیشتمانیی پاكستانە و بەهۆی دەگمەنییەكەیەوە بە شێوەیەكی تایبەت پارێزراوە تاكو دوور بێت لە ڕاوكردن و لەناوچون.
