دیزاینی ماڵ بە شێوازی ســەردەمیانە یان كلاسیك؟

دیزاینی ماڵ بە شێوازی ســەردەمیانە یان كلاسیك؟

 

كەلوپەلی ناوماڵ: لە ماڵی كلاسیكدا، پارچە كەلوپەلەكان نەریتیین، بەڵام لە ماڵی مۆدێرندا؛ كەلوپەلەكان شێوەی ئەندازەییان هەیە و دەستكاریی چەق و شووشەیان تێدایە.

بەكارهێنانی ڕووبەر: لە ماڵی شێواز كلاسیكدا، ژوورەكان ئەركەكانیان ڕوونە و هەر یەكێكیان سەربەخۆیە، بەڵام لە دیكۆری مۆدێرندا شێوازی كراوە باوە و ئەو ژوورانەی ئەركی جیاوازیان هەیە، بە شێوەیەكی سادە و بێ سنوور بە یەكەوە بەستراونەتەوە.

ڕووناكی: لە ماڵی خاوەن دیكۆری كلاسیكدا، ژوورەكان بە سوورەیا ڕەونەقدار ڕووناك دەكرێنەوە، لەگەڵ هەبوونی مۆمدان لەسەر دیوارەكان و بەكارهێنانی كریستاڵ و ڕووناكیی نەرم و بڵاو، بەڵام لە ماڵی سەردەمییانەدا، ڕووناكی زیاتر سرووشتییە، یان ئامێرە ڕووناككەرەوە دەستكردەكان لە ناو دیوار و سەقفدا شاراوەن.

كەرەستەكان: لە ماڵی كلاسیكدا، كەرەستە سرزوشتییەكانی وەك «دار ، مەڕمەڕ و بەرد» و قوماشی ئەستووری وەك «قەدیفە و حەریر» بەكاردێن. بەڵام لە ماڵی مۆدێرندا تێكەڵەیەك لە كەرەستەكان دەبینرێت وەك «كانزا، پلاستیك و شووشە»، لەگەڵ قوماشی سووكی وەك «كتان و لۆكە».

Top