پیاوێکی ئەفغانی لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا
میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە، دادگای ویلایەتی بەرلین سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر پیاوێکی ئەفغانی تەمەن 45 ساڵدا سەپاندووە بە تاوانی کوشتنی هاوسەرەکەی.
ئاژانسی هەواڵی (DPA)ی ئەڵمانی ڕۆژی دووشەممە 5 /1 /2026، بڵاویکردەوە، دادگای ویلایەتی بەرلین سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر پیاوێکی تەمەن ٤٥ ساڵانی ئەفغانیدا سەپاندووە بەهۆی کوشتنی بە ئەنقەستی هاوسەرەکەی.
ئاژانسه هەواڵییەکه ئاماژەی بەوەشدا، که ئەو پیاوه به بەکارهێنانی چەقو و كەل و پەلی چێشتخانه ژنەکەی تەمەن 37 ساڵ له شوقە له ناوچەی بێرلیتز له به ڕلین کوشتوه .
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەو هەوڵیداوە سزای هاوسەرەکەی بدات بەهۆی ئەوەی "پابەند نەبووە بە خواستەکانی".
دادگا، لە دەرکردنی سزای هەتاهەتاییدا، پاڵنەری کوشتنەکەی بە دوژمنایەتی و ڕەفتاری بەزۆرکۆنترۆڵکردنی زانی و جەختی لەوە کردەوە کە هاوسەرەکەی هیچ هەڵەیەکی نەکردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل
