بەهۆی لافاو 14 کەس گیانیان لەدەستدا
دەسەڵاتدارانی ئەندەنوسیا ڕایانگەیاند، بەهۆی لافاوێکی خێرا لە باکووری سولاوێسی، لانیکەم 14 کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی ١، دەسەڵاتدارانی ئەندەنوسیا ڕایگەیاند، بەهۆی لافاو و بارانبارینێکی خێرا لە باکووری سولاوێسی، لانیکەم ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.
نوریادین گۆملنگ، وتەبێژی دەزگای فریاکەوتنی ناوخۆیی ئەندەنوسیا ڕایگەیاند، هێشتا چوار کەس لە ڕووداوەکەدا بێسەروشوێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بارانەکە بەرە بەیانی زووی ڕۆژی دووشەممە دەستیپێکردووە. تا ئێستا ١٨ کەس بەهۆی لافاوەکەوە بریندار بوون.
هەروەها بەهۆی لافاوەکانی مانگی ئۆکتۆبەر لە ئەندەنوسیا نزیکەی هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.
گوڵان: سەردار خەلیل
