بۆ ئەو كەسانەی شەوانە تەنیا شەش كاتژمێر دەخەون

بۆ ئەو كەسانەی شەوانە تەنیا شەش كاتژمێر دەخەون

بەگشتی نووستن بۆ ماوەی شەش كاتژمێر لە ڕۆژێكدا بۆ زۆربەی خەڵك بەس نییە و لەوانەیە گرفتی تەندروستیی بەدواوە بێت. نووستن تەنیا بۆ ماوەی شەش كاتژمێر لە سەرەتادا لەوانەیە كە نەبێتە ئەگەری هیچ گرفتێكی تەندروستی، بەڵام بە تێپەڕبوونی كات نیشانەكانی كاریگەرییە دەروونی و جەستەییەكانی بەرە بەرە دەردەكەون. كاریگەرییە دەروونییەكان: دابەزینی مەزاج، گرفت لە بیركردنەوەی دروست، زووبیرچوونەوە یان گرفت لە بیرهاتنەوەدا، هەستكردن بە ناڕەحەتیی دەروونی، پەستی، خەمۆكی، لەگەڵ گرفت لە تەركیزكردن. كاریگەرییە جەستەییەكان: لاوازبوونی سیستمی بەرگریی لەش، زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، نەخۆشیی گورچیلە، زیادبوونی ئەگەری نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ، زیادبوونی ئەگەری كارەساتی ترافیك لەوكاتەی كە شوفێر لە ئەنجامی كەم نووستن تووشی بۆرژان بێت لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیلدا، هەروەها زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە.

Top