دۆزینەوەی بەڵگەی تیشكدەرەوە

دۆزینەوەی بەڵگەی تیشكدەرەوە

هێنری بۆكریول فیزیازانی فەڕەنسی، لە ١٥ی كانوونی دووەمی ساڵی ١٨٥٢ لەدایك بووە، یەكەم كەس بوو بەڵگەی تیشكدەر -radioactivity ی دۆزیەوە. لە ساڵی ١٨٩٦دا بێكرێل تیشكدەرەوەی دۆزیەوە. ئەمەش ئیلهامبەخش بوو بۆ هەردوو زانا ماری كیوری و پیەر كیوری هاوسەری، بۆ ئەوەی زیاتر لێكۆڵینەوە لە دیاردەكە بكەن.

دواتر ئەم دوو زانا بۆ نیشانەكانی ڕادیۆئەكتیڤتی چەندین ماددە و كانزایان تاقی كردەوە، بۆیان دەركەوت كە كانزای pitchblende، لە یۆرانیۆم زیاتر تیشكدەرەوەیە و بەو ئەنجامە گەیشتن كە دەبێت ماددەی تیشكدەری دیكە لەخۆبگرێت. لەوێشەوە توانیان دوو توخمە نەناسراوەكە دەربهێنن، پۆلۆنیۆم و ڕادیۆم، كە هەردووكیان تیشكدەریان لە یۆرانیۆم زیاتر بوو، كارەكانیان لەسەر تیشكدەرەوە بووە هۆی دۆزینەوەی ئەم دوو توخمە. بێكرێل خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی ١٩٠٣ پێ بەخشرا بە هاوبەشی لەگەڵ پیەر كیوری و ماری كیوری، بۆ دۆزینەوەكانیان لەسەر تیشكدەرەوە radioactivity.

 

Top