کوبا: 32 سەرباز و پۆلیسی کوبا لە کاتی دەستێوەردانی سەربازی ئەمریکا لە ڤەنزوێلا کوژران
بەرپرسانی کوبا ڕایانگەیاند: کە ٣٢ ئەندامی هێزی سەربازی و پۆلیسی ئەو وڵاتە لە کاتی دەستێوەردانی سەربازی ئەمریکا لە ڤەنزوێلا گیانیان لەدەستداوە.
تەلەفزیۆنی دەوڵەتی کوبا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە هێزەکانی سەربازی و پۆلیسی کوبا لەو شەوەدا ئامادەی ئەو وڵاتە بوون کە ئەمریکا دەستێوەردانی سەربازی خۆی دەستپێکرد، لەسەر داوای حکومەتی ڤەنزوێلا و لە چوارچێوەی ئەرکێکی فەرمیدا.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لە کاتی دەستێوەردانی سەربازی ئەمریکا لە ڤەنزوێلا، ٣٢ هێزی سەربازی و پۆلیسی کوبا کە لە ئەرکدا بوون، گیانیان لەدەستداوە.
حکومەتی کوبا دوو ڕۆژ ماتەمینی گشتی بۆ هێزی سەربازی و پۆلیسە كوژراوەکان ڕاگەیاند، و بەرپرسانی کوبا سەرەخۆشییان ئاراستەی کەسوکاری قوربانییەکان کرد.
گوڵان: سەردار خەلیل
