ڕێنمایی كاتژمێرەكانی نووستن بەپێی تەمەن

ڕێنمایی كاتژمێرەكانی نووستن بەپێی تەمەن

  بەگشتی، سێیەكی تەمەنمان بە نووستن بەسەردەبەین، ژمارەی دروستی كاتژمێرەكانی نووستن و كوالێتیی نووستن بە بۆ هەر تەمەنێك زۆر گرنگە بۆ پاراستنی تەندروستیی دەروونی و جەستەیی. پێویستیی ڕۆژانە بە چەندێتی خەو بە پێی تەمەن جیاوازە، دامەزراوەی نیشتمانیی خەو NSF كە ڕێكخراوێكی زانستیی ناحكومیی ئەمریكییە، كاتژمێرەكانی نووستنی بەپێی تەمەن بەم شێوەیە پۆلێن كردووە: 18- 64 ساڵ: 7 كاتژمێر یان زیاتر، 65 ساڵ و بەسەرەوە: 7-9 كاتژمێر، 13-18 ساڵ: 8-10 كاتژمێر، 6-12 ساڵ: 9-12 كاتژمێر، 3-5 ساڵ: 10-13 كاتژمێر، 1-2 ساڵ: 11-14 كاتژمێر، 4-12 مانگی تەمەن: 12-16 كاتژمێر، هەروەها منداڵی تازەبوو تا 3 مانگی تەمەن: 14-17 كاتژمێر.

 

Top