سبەی لە ژێر چاودێریی سەرۆک بارزانی و بە سەرپەرشتیی پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی ئاشووری لە جیهان، بەردی بناغەی مۆنۆمێنتی کۆمەڵکوژیی ئاشوورییەکان لە سێمێل دادەنرێت.

سبەی لە ژێر چاودێریی سەرۆک بارزانی و بە سەرپەرشتیی پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی ئاشووری لە جیهان، بەردی بناغەی مۆنۆمێنتی کۆمەڵکوژیی ئاشوورییەکان لە سێمێل دادەنرێت.

 

بڕیارە سبەی یەکشەممە 4ـی کانوونی دووەمی 2026، لە مەراسیمێکی تایبەتدا و لە ژێر چاودێریی سەرۆک مەسعوود بارزانی، بە سەرپەرشتیی مار ئاوای سێیەم، پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی ئاشووری لە جیهان، بەردی بناغەی پرۆژەی مۆنۆمێنتی کۆمەڵکوژیی ئاشوورییەکان لە سێمێل دابنرێت.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەم پرۆژەیە بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی قوربانییانی کۆمەڵکوژیی ئاشوورییەکان، لەناو سەنتەری قەزای سێمێلی سەر بە پارێزگای دهۆک بونیاد دەنرێت. پرۆژەکە لەسەر ڕووبەرێکی فراوان کە شەش هەزار و 250  مەتر دووجایە، دیزاین کراوە.

مەراسیمی دانانی بەردی بناغەکە، ڕۆژی یەکشەممە 4ـی کانوونی دووەمی 2026، کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی سێمێل لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

ئەم پرۆژەیە وەک هێمایەک بۆ ڕێزگرتن لە مێژوو و قوربانیدانی پێکهاتەی ئاشووری لە ناوچەکەدا سەیر دەکرێت و بە ئامادەبوونی کەسایەتییە باڵاکانی ئایینی و سیاسی بەردی بناغەی دادەنرێت.

Top