ڤلاديمێر بادرينو لوپێز وەزیری برگریی ڤەنزوێلا لە بەیاننامەیەکی تونددا هەڵوێستی وڵاتەکەیی سەبارەت بە بوونی هێزەکانی ئەمهریکا لەو وڵاتە ڕاگەیاند.
لە یەکەم وەڵامی فەرمی دا و بە زمانێکی هەڕەشەئامێز، وەزیری بەرگریی ڤەنزوێلا"ڤلاديمێر بادرينو لوپێز" ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی بە شێوەیەکی فەرمی بوونی هەر هێزێکی بیانی لەسەر خاکەکەی ڕەت دەکاتەوە و بە پێشێلکردنی ڕاستەوخۆی سەروەریی نیشتمانیی دەزانێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە کە سەرکردایەتیی سەربازیی ڤەنزوێلا داوای کۆبوونەوەی گشت هێزەکانی کرددووە و باری نائاسایی سەپاندووە، دەشڵێت هەموو تواناکانی بەرگریی وڵاتەکەی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواوەوە بۆ بەرگریکردن لە گلەکەی.
وەزیری بەرگری ڤەنزوێلا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ڤەنزوێلا ملکەچی ئەمریکا نابێت و وڵاتەکەی پێشتر دەستی ئاشتیی بۆ ئەمریکا درێژ کردووە، بەڵام بارودۆخی ئێستا پێویستی بە هەڵوێستێکی پتەو هەیە لە بەرگریکردن لە ئازادی و سەروەریی وڵات.
