ماكیاژكردن بۆ دەموچاوی خڕ

ماكیاژكردن بۆ دەموچاوی خڕ

ئەگەر خاوەنی ڕوخسارێكی خڕیت و بەدوای ڕێگایەكدا دەگەڕێیت بۆ ئەوەی ماكیاژەكەت جوانیت دڵڕفێنتر بكات، هەندێك بنەما هەیە كە دەبێت لەبەرچاو بگیرێت، بۆ ئەوەی ڕوخسارێكی ناسكتر بەدەست بهێنیت.

بەكارهێنانی كۆنتور: كرێمی كۆنتور یان پاودەری تۆخ لە لاكانی پێشەوە و ژێر ئێسكی ڕوومەت و لە لاكانی چەناگە بدە، ئەمەش یارمەتی باریككردنەوەی لایەكان دەدات و دیمەنێكی شایستەترت پێ دەبەخشێت.

ڕووناكی (هایلایتەر): هایلایتەر بدە لە سەرووی ئێسكی ڕوومەت، ناوەڕاستی پێشەوەی ڕوومەت، ئەم شوێنانە درەوشاوەیی زیاد دەكەن و یارمەتی بەرزكردنەوەی ڕوخسار دەدەن.

بە شێوەیەكی ستراتیژی سووركەر بۆ ڕوومەت هەڵبژێرە

بە گۆشەیەك بەرەو گوێچكەكان یان سەرووی ئێسكی ڕوومەتەكان سووركەر بدە لە ڕوومەت، نەك لەسەر گۆناكان ، ئەمەش یارمەتی بەرزكردنەوەی ڕوومەتەكان دەدات و ڕوخسارێكی درێژتر بە ڕووخسار دەبەخشێت.

ماكیاژ بۆ چاو (ئایلاینەر و سێبەر): بەكارهێنانی ئایلاینەر بۆ بەرزكردنەوەی گۆشەكانی دەرەوەی چاوەكان، هەروەها سێبەری تۆخ بۆ چاو لەسەر پێڵوی سەرەوەی چاو و گۆشەی دەرەوەی چاوەكان دابنێ.

دیاریكردنی برۆ: ئایلاینەر لە گۆشەكانی دەرەوەی بەشی سەرەوەی پێڵووی چاو بەكار بهێنە بۆ بەرزكردنەوەی برۆ، ئەوەیش بە بەكارهێنانی سێبەری تایك، ئەمەش وا دەكات ڕوخسار بەرجەستەتر دەربكەوێت

Top