مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كۆ ببێته‌وه.
بڕیاره پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ی 1ی 2026، مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كۆ ببێته‌وه.
(كوردستان 24) بڵاوی كرده‌وه كه كۆبوونه‌وه‌كه به به‌شداریی جێگرانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به گشتیی تاوتوێ ده‌كرێت.
بڕیاره هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار بكه‌ن.
