ورووژێنەرەكانی خەمۆكی لە ئافرەتاندا
لێكۆڵینەوەكان جەختیان كردووەتەوە كە ئافرەت زیاتر لە پیاو تووشی گرفتی خەمۆكیی قووڵ MDD دەبێت. بەگشتی ورووژێنەرەكانی خەمۆكیی قووڵ لە ئافرەتدا بریتین لە: بۆماوە (جینەكان) یان بوونی مێژووی خێزانیی تووشبوون بە خەمۆكی، گۆڕانە هۆرمۆنییەكان لەكاتی نەوجەوانی یان دووگیانی یان پاش تەمەنی وەستانی یەكجارەكیی سووڕی مانگانە Menopause، گرژیی پەیوەست بە سووڕی مانگانە PMS، نەزۆكی، مامەڵەی نەگونجاو یان توندوتیژیی خێزانی، نەبوون یان كەمیی پاڵپشتیی كۆمەڵایەتی Social support، كاریگەرییە دەروونییەكانی ماوەی چلەی پاش منداڵبوون، جیابوونەوەی هاوسەرگیری، لەدەستدانی كەسێكی ئازیز، لەدەستدانی كار یان پیشە، هەژاری و نەداری، ژیانی تەنیایی، چاودێریكردنی بەردەوامی منداڵ یان دایك و باوكی بەساڵاچوو، سترێس، كەم خەوی یان خەوزڕان، نەخۆشی وەكو پەستی، ئازاری درێژخایەن، جەڵتەی مێشك، نەخۆشیی دڵ یان پاش ڕوودانی نۆرەی دڵ، نەخۆشیی شەكرە، گرفتەكانی گلاندی دەرەقی، شێرپەنجە، هەروەها زیانی لاوەكیی بەكارهێنانی هەندێك دەرمانی وەكو كۆنترۆڵكردنی پەستانی بەرزی خوێن.
