زێڕی پاكی تۆكمە
January 2, 2026
رەنگا و ڕەنگ
هاوكات لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی زێڕ لە جیهاندا، چین جۆرێكی نوێی زێڕی پەرە پێ داوە، كە بە زمانی چینی ناوی لێ نراوە «زێڕی پاكی ڕەق»، یان «ینگ ژو جین»، دوای چەندین ساڵ لە لێكۆڵینەوە و پەرەپێدان، پاتێنتێكی بۆ بەدەست هێناوە، ئەم زێڕە شانازی بە پاكییەكەیەوە دەكات كە دەگاتە 99.9% و ڕەقییەكیش زۆر بەرزی 60 لەسەر پێوەرەكانی ڤیكەرز، كە چوار هێندەی زێڕی ئاساییە، ئەمەش لە ڕێگەی زیادكردنی بڕێكی زۆر كەم لە كانزا دەگمەنەكانەوە بەدەست دێت، كە لە 0.1% زیاتر نەبێت، زێڕی چینیی نوێ پاكی زێڕی 24 قیرات لەگەڵ ڕەقیی زێڕی 18 قیرات تێكەڵ دەكات، لە هەمان كاتدا پارێزگاری لە ئەوپەڕی درەوشانەوەی خۆی و جێگیریی ڕەنگەكان و بەرگری لە خراپبوون دەكات.
