خۆكێشانی باڵندەكان بە دیواری ماڵەكاندا
January 2, 2026
رەنگا و ڕەنگ
زۆر جار ئەو حاڵەتە ڕوو دەدات كە باڵندەكان خۆیان بە پەنجەرە و دیواری ماڵ و باڵەخانەكاندا دەكێشن. سەیرترین حاڵەت لە گوندێكە لە باكووری هیندستان بەناوی (گاتینگا) كە ساڵانە و لە ناوەڕاستی هاویندا بە هەزاران باڵندەی كۆچبەر ڕووی تێ دەكەن، بەڵام سەیر لەوەدایە لە نێوان مانگی (9 بۆ 11) و بەدیاریكراوی لە نێوان كاتژمێر (7 بۆ 10)ـی شەوی هەموو ڕۆژێك، بە سەدان باڵندە بەیەكەوە خۆیان دەكێشن بە دیواری ماڵەكان و دارەكان و شەقامەكاندا، تێكڕا و بەیەكەوە خۆیان دەكوژن، تا ئێستاش زاناكان ئەو نهێنییەیان نەدۆزیوەتەوە.
