تەقینەوەیەک لە سویسرا کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

تەقینەوەیەک لە سویسرا کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

 

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای تەقینەوەیەک لە چێشتخانەیەک کە دەکەوێتە شوێنی خلیسکێنەی سەر بەفر لە شاری کرانس-مۆنتانای سویسرا، چەند کەسێک کوژراون و برینداربوون.

سەرچاوەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/ 1/2026، بڵاویانکردەوە، كە بەهۆی تەقینەوەیەک لە چێشتخانەیەک کە دەکەوێتە شوێنی خلیسکێنەی سەر بەفر لە شاری کرانس-مۆنتانای سویسرا، چەند کەسێک کوژراون و برینداربوون. 

ئاژانسەکانی هەواڵی سویسرا بڵاویانکردەوە کە ڕەنگە هۆکاری تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەکە بەهۆی کەرەستەی سووتێنەرەوە بووبێت، بەڵام پۆلیس دەڵێت هۆکاری تەقینەوەکە تا ئێستا نەزانراوە.

کرانس-مۆنتانا شارۆچکەیەکی گەشتیاریی لوکسە كە دەکەوێتە دڵی بەرزاییەکانی ئالب لە سویسرا.

بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەکە لە کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە کاتی ناوخۆ ڕوویداوە.

تا ئێستا ژمارەی وردی ئەو کەسانەی لە تەقینەوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون، بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام پۆلیس پشتڕاستیکردووەتەوە کە "چەند کوژراوێک هەیە".

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top