پارتی چەپی دەسەڵاتدار لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی کۆسۆڤۆدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا

پارتی چەپی دەسەڵاتدار لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی کۆسۆڤۆدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا

 

لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی کۆسۆڤۆ ڕۆژی دووشەممە 29ی کانوونی یەکەمی 2025، پارتی چەپ و ناسیۆنالیستی دەسەڵاتدار بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بە نزیکەی نیوەی دەنگەکان سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ویلایەتی کۆسۆڤۆ ڕایگەیاند: کە پارتی دەسەڵاتدار لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکانی پەرلەمانی کۆسۆڤۆ بە نزیکەی لەسەدا ٥٠ی دەنگەکان پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

ئەم ئەنجامه به شێوەیەکی بەرچاو پێگەی سەرۆک وەزیران بەهێز دەکات بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ و کۆتاییهێنان به چەند مانگێک له بنبەستی سیاسی.

دوای ئەوەی ئەنجامە سەرەتاییەکان ڕاگەیەندرا، سەدان لایەنگرانی ئەو حیزبە کە ناوەکەیان بە واتای "ئۆتۆمیا" دێت، لەبەردەم بارەگای حزبەکە کۆبوونەوە بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانیان.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top