بەهۆی دەرچوونی شەمەندەفەرێک لە ڕێڕەو ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی دەرچوونی شەمەندەفەرێک لە ڕێڕەو ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

میدیا نێودەوڵەتییەکان بڵاویانکردەوە، بەهۆی دەرچوونی شەمەندەفەرێک لە ڕێڕەوی هێڵی ئاسنین لە ویلایەتی ئەوئاخاکا لە باشووری مەکسیک، ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز شەوی یەکشەممە  28ی کانوونی یەکەمی 2025،  بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی دەرچوونی شەمەندەفەرێک لە ڕێڕەوی هێڵی ئاسنین لە ویلایەتی ئەوئاخاکا لە باشووری مەکسیک، ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، شەمەندەفەرەکە 250 کەسی هەڵگرتبوو کە 9 ئەندامی تیمی شەمەندەفەرەکە و 241 سەرنشینی تێدابوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە کۆی گشتی سەرنشینەکان 193 کەسیان تەندروستن و 98 کەسیش برینداربوون، لەو ژمارەیەش 36 کەسیان چارەسەری پزیشکی وەردەگرن.

تا ئێستا هۆکاری وردی دەرچوون لە ڕێڕەوی شەمەندەفەرەکە دیاری نەکراوە و دەسەڵاتدارانی ناوچەکە بەردەوامن لە لێکۆڵینەوەکانیان بۆ ڕوونکردنەوەی وردەکارییەکانی ڕووداوەکە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top