مه‌سروور بارزانی ، دیپلۆماسییه‌كی سه‌ركه‌وتوو و حكوومڕانییه‌كی باشی كوردستانێكی به‌هێزتر
مێژوو گه‌واهیده‌ره ،هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ی مه‌سروور بارزانی ،سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان به‌رپرسیاریه‌تی كابینه‌ی نۆیه‌می وه‌رگرت به ئێستاشه‌وه، هه‌موو نیگاوچاوه‌روانییه‌كانی بۆ زیاتر گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری زیاتره بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستانه به بێ جیاوازی ، بۆیه له رابردوو و ئێستا وداهاتووشدا وێرای ئاسته‌نگ و كۆسپه‌كانی به‌رده‌می به‌ڵام به‌هێزوئیراده‌یه‌كی پۆڵاینه‌وه به‌ره‌و به‌هێزكردنی ژێرخاكی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی ئابووری و بازرگانی و ئاوه‌دانی وئێنجا له‌ڕووی دروستكردنی په‌یوه‌ندی سیاسی و دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و دونیا كردووه
ڕوانگه وهه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان له‌ڕووی سیاسی و دیپلۆماسی له پێناو بونیاتنانی تواناكان و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان دامه‌زراوه ، دیپلۆماسی و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و حكومڕانییه‌كی باش وه‌ك كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ؛ هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ركه‌وتن و به‌هێزبونی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ماوه‌ی رابردوو و به ئێستاشه‌وه باشترین به‌ڵگه‌ن ، هه‌موو بانگهێشت و سه‌ردانه فه‌رمییه‌كان ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردان و دیداری پۆرتۆكۆڵی و پێش كامیراكان نه‌بوون به‌ڵكو هه‌نگاوی گرنگ و ستراتیژی بوون له پێناو به‌هێزكردنی سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌كرێت ئاماژه به چه‌ند به‌شێكی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه بكه‌ین :
یه‌كه‌م،، وڵاتانی دراوسێ به‌شێكی گرنگی په‌یوه‌ندییه سیاسی و دیپلۆماسی و بازرگانییه‌كان بوون ،به‌تایبه‌تی نزیكی جوگرافیا و پێكه‌وه‌ژیانی گه‌ل ونه‌ته‌وه‌كان وایكردووه ، په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی وه‌ك توركیا و ئێران له سه‌ر بنه‌مای به‌رژوه‌ندی هاوبه‌ش بگاته ئاستێكی باش و به‌رچاو ،به‌رێژه‌ی ده‌یان ملیار دۆلار ، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و سیاسه‌ت و دیپلۆماسیی و جوڵه ژیرانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ گڕتووتییه به‌ر
دووه‌م ،، به‌رده‌وامی بانگهێشت وسه‌ردانی فه‌رمی مه‌سروور بارزانی و به‌رفراوانبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی له سه‌ر شانۆی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌تی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی له داڤۆسی سویسرا و لووتكه‌ی جیهانی حكوومه‌ته‌كانی له میرنشینی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی یا ئیمارات ،ته‌نها شانۆگه‌ری نه‌بوو ،به‌ڵكو هۆكارێكی گرنگ و ستراتیژی بوو بۆ به‌هێزبوونی پردی متمانه له نێوان كوردستان و جێگركردنی ئه‌م دوورگه‌یه له نێو تۆره سیاسی و دیپلۆماسی و بارزگانی ئابوورییه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ، چونكه به‌شداریكردن له‌م كۆڕبه‌ند و كۆنفرانسانه جیهانییانه ،به‌رچاوی روونی زیاتر بۆ داهاتووه و پشتیوانی به‌هێزیش بۆ كوردستان دێنه ئاراوه
سێیه‌م ،، لووتكه وسه‌ركه‌وتنی دیپلۆماسی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بوو، به‌شێوه‌یه‌كی دیپلۆماسی مه‌سروور بارزانی له كۆشكی سپی ، ئاستی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسیی و ئابوورییه‌كانی كرده په‌یوه‌ندیییه‌كی به‌هێز ، به‌تایبه‌تی ئه‌و ڕێككه‌وتنه مێژووییه‌كی نێوان هه‌ولێر و واشنتۆن له بواری وزه به به‌های زیاتر له 100 ملیارد دۆلار ،وه‌به‌رهێنان له‌وباره‌یه‌وه ، ئینجا كرده‌وه‌ی گه‌وره‌ترین باڵه‌خانه‌ی دیپلۆماسی ئه‌مه‌ریكا له كوردستان به تێچوویی نزیك به یه‌ك ملیارد دۆلار له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕێكی به‌رفراوان و بێ وێنه له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه ودونیا " ئاماژه و هه‌نگاوێكی گرنگ وستراتیژییه له‌ڕووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری ، به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی به‌هێزوكاریگه‌ره بۆ قه‌واره‌ی كوردستان
چواره‌م ،، هه‌روه‌ها له ڕووی په‌پوه‌ندییه‌كان له سه‌ر ئاستی وڵاتانی ناوچه‌كه و كه‌نداوه‌وه ، دیداروكۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی له‌گه‌ڵ میر وسه‌رۆكی وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ر له ئیمارات و ئوردن و قه‌ته‌ر و میسر و به‌حره‌ین ، په‌یوه‌ندی گرنگ و ستراتیژین ،چونكه وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌توانن به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو سه‌رمایه‌گوزاری له كوردستان بكه‌ن ، ئه‌وه‌ش خۆی له‌خۆیدا كاریگه‌ری باش وبه‌هێزی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌هێزبوونی ژێر خانی ئابووری وپێشكه‌وتنی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌دا ،هه‌روه‌ها سه‌ردانی مه‌سروور بارزانی ، بۆ وڵاتی میسر و دیدار وكۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته و وه‌ك وڵاتێكی گرنگ له ڕووی سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری و گه‌شتیاری ، واده‌كات كاریگه‌رییه‌كی باش و به‌هێز و په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌نێوان هه‌ولێر و قاهیره وبه‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندییه ئابوری و گه‌شتیاری و كه‌لتوورییه‌كان دروست ببێت
پێنجه‌م ،، هه‌نگاوه‌كانی مه‌سروور بارزانی ، له پێناو حكوومڕانییه‌كی باش و دیپلۆماسییه‌كی به‌هێزه ، نه‌ك ته‌نها له چوارچێوه‌ی دروشم ،به‌ڵكو له نێو كێشه وئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، توانیوێتی سه‌ركه‌وت ن وده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی له‌ڕووی سیاسی و دیپلۆماسی و په‌یوه‌ندی ئابووری بۆ وه‌به‌رهێنان به‌ڕێگه‌ی دیپلۆماسییه‌كی به‌هێز و ماینده بۆ كوردستان دروست بكات ، ئه‌وه‌ش واده‌كات كه سه‌قامگیری ومتمانه بۆ ئاینده‌یه‌كی ئارامتر بێته‌ئاراوه
به‌گشتی مێژوو و ئه‌زموونی حكوومڕانی وئیداره‌دانێكی باش هه‌میشه په‌یوه‌ندی باش وئیداره‌دانی سه‌ركه‌وتوو له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان بونیات ده‌نێن ، بۆیه مه‌سروور بارزانی ، باش ده‌زانێت به‌هێزكردنی كوردستان ته‌نها له‌ڕێگه‌ی ئیداره‌دانی ناوخۆ پێش ناكه‌وێت ، به‌ڵكو به‌ڕێگه‌ی دیپلۆماسییه‌تێكی ژیرانه‌وه ده‌توانرێت سه‌نگ وپێگه‌ی كوردستان له‌ڕووی سیاسی وئابووری ودیپلۆماسی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی به‌هێز و پارێزگاری لێبكرێت ؛به‌دڵنییاییه‌وه ساڵی 2026 ساڵی گه‌شه‌سه‌دنی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت .

رێبوار حەمەلاو شوانی