كه‌ریم كاوه: له‌خزمه‌تی كه‌س و كاری شه‌هیدان بووین بۆ دادگایی كردنی دووتۆمه‌تباری جینۆسایدی بارزانیان
کریم کاوە بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران باس له دادگایی كردنی دوو تۆمه‌تبار ده‌كات كه ده‌ستیان هه‌بووه له جینۆسادی بارزانیان و زانیاری له‌و باره‌وه ده‌خاته‌روو.
كه‌ریم كاوه بۆ زاگرۆس گوتی: "ئەمڕۆ یەک شەممە 28/12/2025 لە دادگایی باڵای تاوانەکانی عێراق لە شاری بەغدا بەشداربووین لە دادگایی کردنی دوو تۆمەتبار بە پلەی لیوا بە ناوەکانی ( شاکر طه یحیی غفور الدوري و سعدون صبري جمیل القیسي )کە دەستیان هەبووە لە جینۆساید کردنی بارزانییەکان، لە خزمەت بەشێک لە کەس و کاری سەربەرزی جینۆسایدکراوان وەک شاندی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەڕێز پارێزەر ئەیاد کاکەیی لە دانیشتنی دادگا بەشدار بووین، کە تیایدا دادگا بڕیاری لە سیدارەدانی بۆ تاونبار ( شاکر طه یحیی )دەرکرد بە تاوانی بەشداری لە جینۆساید و کۆمەڵکوژی بارزانییەکان.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ده‌بێت ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وامی هه‌بێت و تاوانبارانی دیكه دادگایی بكرێن.
