زیرەكیی دەستكرد لە چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی چاودا
لە بواری چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی چاودا، زیرەكیی دەستكرد هاندەرێكی زۆر گرنگە بۆ زوو دەستنیشانكردنی حاڵەتەكانی ئاوی ڕەش Glaucoma، گرفتەكانی تۆڕەی چاو كە پەیوەستن بە نەخۆشیی شەكرە، هەروەها تێكچوونی بەشی ناوەڕاستی تۆڕەی چاو، كە پەیوەستە بە تەمەن AMD، ئەو بەشە هەستیارەی تۆڕەی چاو كە بەرپرسە لە بینینی ورد و ڕووناكیی بەهێز لەگەڵ بینینی ڕەنگەكان و خوێندنەوە و ناسینەوەی ڕوخسارەكان. جگە لە زوو دەستنیشانكردن، زیرەكیی دەستكرد هاندەرە بۆ شیكردنەوەی وێنەكانی تۆڕەی چاو و ئەنجامەكانی پشكنینی 3 ڕەهەندی OCT چاو، لەگەڵ پێشبینیكردنی پەرەسەندنی حاڵەتەكان هاوكات لەگەڵ هەڵبژاردنی چارەسەری گونجاوی تایبەت بە هەر نەخۆشێك بە خێرایی، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ داڕشتنی پلانی نەشتەرگەرییەكانی چاو، بۆنموونە نەشتەرگەریی لابردنی هاوێنەی لێڵبوو لە حاڵەتەكانی ئاوی سپی Cataract.
