خواردنەوە وزەبەخشەكان زیان بە گورچیلە دەگەیەنن!
خواردنەوە وزەبەخشەكانEnergy drinks لەبەر ڕێژە بەرزەكەی كافائین، شەكر لەگەڵ ماددەی دیكە، بە چەندین ڕێگە و میكانیزم لە لەشدا كاریگەریی نەرێنی دەكەنە سەر گورچیلەكان، بۆنموونە دەبنە هۆی: كەمبوونەوەی ڕێژەی شلەی لەش لەوكاتەی كە ماددەی كافائین گورچیلەكان هان دەدات بۆ زیاتر فڕێدانی ئاو، هەروەها بەرزبوونەوەی كاتیی پەستانی خوێن بە كاریگەری كافائین و ماددەی گوارانا Guarana كە لە خواردنەوەی وزەبەشخەكاندا هەیە، ئەمەش بە تێپەڕبوونی كات هاوكات لەگەڵ زیاد دووبارەبوونەوەی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێندا، بۆڕییە بچووكەكانی خوێن لە گورچیلەكاندا تێك دەدات و لە توانای فلتەركردنی خوێن كەم دەكاتەوە و ئەگەری نەخۆشیی درێژخایەنی گورچیلە و پەككەوتنی گورچیلە زیاد دەكات. جگە لەمانە، خواردنەو وزەبەخشەكان ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلە زیاد دەكەن، لەگەڵ زیادبوونی ئەگەری نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو، كە ئەویش كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر بۆڕییە وردەكانی خوێن لە گورچیلەدا.
