زەردەچوو سەرچاوەیەكی بەهێزی دژەئۆكسان
زەردەچوو (Turmeric)، ئاوێتەی كوركومین Curcumin لەخۆدەگرێت كە ماددەیەكی دژەئۆكسان و دژەهەوكردنی بەهێزە و ڕۆڵی بەچاوی هەیە بۆ بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش و باشتركردنی تەندروستیی دڵ و جگەر. زەردەچوو، جگە لە چێژ بەخشین بە خۆراك، سوودی تەندروستیی تری هەیە وەكو: هاندانی هەڵمژینی ماددە خۆراكییەكان لە كۆئەندامی هەرسدا، پاراستنی لەش لە هەوكردنی درێژخایەن، یارمەتیدانی زووتر چاكبوونەوەی برین، سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی ڕۆماتۆیدی جومگەكان لە سخبوون و ئاوسان و ئازار، بەهێزكردنی بۆڕییەكانی خوێن و باشتركردنی سووڕی خوێن، سووككردنی نیشانەكان هەستەوەری بەتایبەتی لە تووشبووانی نەخۆشیی ڕەبو و هەوكردنی پێست و هەستەوەریی وەرزی، زیادكردنی هەستەوەریی خانەكان بۆ هۆرمۆنی ئینسولین و دابەزاندنی ئاستی شەكری خوێن بۆیە زەردەچوو سوودبەخشە بۆ نەخۆشانی شەكرەی جۆری دوو، دواخستنی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی پەیوەست بە بەساڵاچوون، خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە هەندێك جۆری شێرپەنجە،پاراستنی تەندروستیی سوورێنچك بەتایبەتی پاراستنی ناوپۆشی سوورێنچك لە گەڕانەی ترشەلۆكی گەدە GERD، هەروەها باشتركردنی مەزاج و سووككردنی نیشانەكانی خەمۆكی.
