درێژترین ئافرەت لە جیهاندا
December 27, 2025
رەنگا و ڕەنگ
ڕومەیسات گیلجی خەڵكی وڵاتی توركیایە، تەمەنی 25 ساڵ، لە ویلایەتی قەرە بۆك لە باكووری توركیا دەژی، باڵای دوو مەتر و 15 سانتیمەترە، دەستی ڕاستی ٢٤.٩٣ سانتیمەترە، لە كاتێكدا درێژیی پەنجەی ناوەڕاستی ١١.٢ سانتیمەترە، پشتی ٥٩.٩ سانتیمەترە، كە ئەو ژمارانەن وای لێ كردووە بچێتە ناو كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەیەكان. بەپێی كتێبی گینس، لە ساڵی 2021دا نازناوی بەرزترین ئافرەتی جیهانی بەدەست هێنا، هۆكاری پشتدرێژییە ناوازەكەی حاڵەتێكی پزیشكیی دەگمەنە كە پێی دەگوترێت نەخۆشی ویڤەر. حاڵەتێكی زۆر دەگمەنە كە دەبێتە هۆی خێرابوونی گەشەكردن لە جەستەدا. ئەمەش دەبێتە هۆی گەشەیەكی لەناكاو كە دەبێتە هۆی نائاسایی لە جەستەدا، لەوانەش كاریگەرییەتی لەسەر سیستەمی ئێسكەپەیكەر.
