گەورەترین شار لە ڕووی دانیشتووانەوە لەسەر ئاستی جیهان
December 27, 2025
رەنگا و ڕەنگ
شاری«جاكارتا» ی پایتەختی وڵاتی ئەندەنۆسیا نزیكەی 42 ملیۆن كەس دانیشتوانەكەیەت و، بە گەورەترین شاری جیهان لە ڕووی دانیشتووانەوە ناسێندراوە. بە گوێرەی ڕاپۆرتی نەتەوەیەكگرتووەكان، شاری «داكا»ی پایتەختی بەنگلادیش بە نزیكەی 40 ملیۆن كەس و دواتر «تۆكیۆ»ی پایتەختی ژاپۆن بە 33 ملیۆن كەس، بە دووەمین و سێیەمین شاری پڕ لە دانیشتووی جیهان لە قەڵەم دەدرێن. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ژمارەی شارە گەورەكان لە ساڵی 1975ـەوە، بووەتە چوار ئەوەندە. لەوساوە لە هەشت شارەوە، ژمارەی شارە پڕ لە دانیشتووانەكان گەیشتووەتە 33 شار. زیاتر لە نیوەی شارە گەورەكان لە ڕوووی دانیشتووانەوە، كە زیاتر لە 19 شار دەبن، لە كیشوەری ئاسیان.
