بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە پاسێک دەیان کەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون
میدیاکانی هیندستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی کانوونی یەکەمی 2025، بڵاویان کردەوە کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە پاسێکی نەفەرهەڵگر لە هیندستان، لانیکەم نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢١ کەسی دیکەش برینداربوون.
هەروەها بڵاویان كردووەتەوە، كە ڕووداوەکە لە ناوچەی گورلاتۆ لە قەزای چیتردورگار، لە باشووری هیندستان ڕوویداوە.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ئاگرەکە دوای پێکدادانی بارهەڵگرێک لەگەڵ پاسێکدا کەوتووەتەوە.
ئەم پاسە لەو شوێنە راگیراوە و بارهەڵگرەكە خۆی پێداكێشاوە و سەرنشینەکانی لەناو پاسەکەدا گیریان خواردووە.
پۆلیسی ناوچەکە ڕایگەیاند، بەشێک لە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و ڕەنگە ژمارەی گیانلەدەستدان بەرزبێتەوە.
هیندستان لەمساڵدا چەندین ڕووداوی هاتووچۆی کوشندە بەخۆیەوە بینیوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
