بەردەوامی پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی ئەحمەد شەرع و کورد لە سوریا
شەڕ و پێکدادانی چەکداری لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی کاتی سوریا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گەڕەکە کوردنشینەکانی شاری حەلەب بەردەوامە.
بە گوتەی چالاکانی مافی مرۆڤ، هێزەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع بە بەکارهێنانی تۆپ و تانک و هاوەن و چەکی قورسی دیکە گەڕەکە کوردییەکان دەکەنە ئامانج.
لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا، لانی کەم دوو هاووڵاتیی مەدەنی کە یەكێكیان ژنە، گیانیان لەدەستداوە و لە نێوان ١٧ بۆ ٢٣ کەسی دیکە کە زۆربەیان ژن و منداڵن، بریندار بوون.
نەتەوە یەکگرتووەکان بە دەربڕینی نیگەرانی سەبارەت بە پەرەسەندنی توندوتیژی لە باکووری حەلەب، داوای "بێدەنگی چەک" لە گەڕەکە کوردییەکان و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان لایەنە ناکۆکیەکان دەکات.
گوڵان: سەردار خەلیل
