ئاوی پیاز بۆ قژ
بەشێك لە خانمان هەمیشە كێشەی قژیان هەیە كاتێك دەست دەكات بە هەڵوەرین و بێ ڕەونەق و ناسك دەبێت و وزەی نامێنێت، ئاوی پیاز یەكێكە لە بەناوبانگترین و كاریگەرترین ڕێچكەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی قژ، سەرەڕای بۆنە تیژەكەی.
ئامادەكردن
•پیازێكی قەبارە مامناوەند بكە بە پارچەی بچووك لەگەڵ نیو كوپ ئاو، بۆ كەمكردنەوەی بۆنە بەهێزەكەی چەند دڵۆپێك لە زەیتی لاڤاندەر یان زەیتی نەعنای بۆ زیاد بكە، دوای تێكەڵكردنی گیراوەكە لە خەڵاتەی كارەباییدا، بە باشی بە پارچە قوماشێكی پاك بیپاڵێوە.
چۆنیەتی بەكارهێنان:
•پارچەیەك لۆكەی خاوێن لە ئاوی پیازەكەدا تەڕ بكە و بە نەرمی دەست بكە بە مەساجكردنی پێستی سەرت، بە تایبەت سەرنج بخەرە سەر هێڵی پێشەوەی قژ و ئەو ناوچانەی كە قژیان كەمە.
•ئاوی پیازەكە لەسەر پێستی سەرت بۆ ماوەی 30 بۆ 60 خولەك جێ بهێڵە، پاشان بە شامپۆیەكی سووك كە بێ سولفات بێت بیشۆ.
•ئەم پڕۆسەیەم هەفتانە دوو جار بە شێوەیەكی ڕێكوپێك بۆ ماوەی مانگێك دووبارە بكەرەوە.
