ڕازاندنەوەی ماڵ بە ڕووەك
- دیواری بۆیاخكراو بە ڕەنگی تۆخی مات- وەك شینی تۆخ، سەوزی دارستانی، و ڕەنگی مۆری تۆخ بنەمایەكی نموونەیی پێك دەهێنن بۆ ڕووەكە سەوزە زیندوو و گەڵا دیارەكان. شێوە و پێكهاتەیان زیاتر دەردەخەن و وا دەكەن ڕەنگەكانیان زیندووتر دەربكەون.
٢- ئینجانەی ڕووەكەكان ڕۆڵیان هەیە لە ڕازاندنەوەی ژوورەكانی ماڵدا، و دیزاینەكانیان لە بازاڕدا زۆرن، بۆیە ئینجانە هەڵواسراوەكان هەڵبژاردەیەكی نایابن بۆ ڕووەكە شۆڕبووەوەكان.
٣- ئەگەر ژوورەكانی ماڵەكەت بچووكن، و ڕووبەری زەوییەكەشت سنووردارە، ئەوا بەكارهێنانی ڕووەك وەك دیكۆرێكی دیواری ڕێگەیەكی دیكەیە بۆ پێدانی جوانییەك بە شوێنە بچووكەكان، بەبێ داگیركردنی ڕووبەرێكی زۆر.
٤- سەرنجڕاكێشە كە ڕووەكی سرووشتی وەك پارچەی ناوەندیی جوان بۆ مێزی چێشتخانە یان ژووری نانخواردن بەكار بهێنرێت.
٥- ڕەفەكان شوێنێكی ئاسایی و چاوەڕوان كراون بۆ ڕازاندنەوە بە ڕووەك.
٦- دەكرێت ڕووەكی وەك داری هەنجیری كەمانچەیی گەڵا گەورە، یان دار خورمای جوانی لە گۆشەیەكی ناو ماڵدا بچێندرێن، بە شێوەیەك كە لقەكانیان بەسەر قەنەفەكاندا بچەمێنەوە، بۆ پێدانی هەستی تێكەڵبوون لەگەڵ سرووشتی دەوروبەر.
