بۆچی دوای پاككردنەوەی جلوبەرگ لە ئامێری جلشۆردا ڕەنگی دەگۆڕێت؟

بۆچی دوای پاككردنەوەی جلوبەرگ  لە ئامێری جلشۆردا ڕەنگی دەگۆڕێت؟

ڕەنگە هەندێك جلوبەرگ دوای شۆردن لە ئامێری جلشۆردا ڕەنگیان بگۆڕێت، هەر لەبەر ئەم هۆكارەیە وا باشە یەكەم جار جلوبەرگی نوێ، بەتایبەت جینز و شتە ڕەنگاوڕەنگەكان بە جیا بشۆرێت، یان بەجۆرێك ڕێگە لە گۆڕینی ڕەنگیان بگریت، وەك:

   ڕیزكردنی جلوبەرگ بەپێی ڕەنگەكانیان پێش شوشن: لەوانەیە پارچە جلێكی نوێ ڕنگ بداتەوە، بۆیە شایەنی ئەوەیە یەكەم جار هەر پارچە جلێكی نوێ بە جیا چەند جارێك بشۆیت، دڵنیا بە لەوەی هیچ پاچەیەكی وەك گۆرەوی بە ڕەنگی جیاواز نەچێتە ناو سەبەتەی جلشۆرەكەوە.

 پلەی گەمیی نزم: جلی ڕەنگاوڕەنگ و تۆخ لە پلەی نزمی گەرمی لە ناو ئامێری جلشۆردا بشۆرە و وشككەرەوەی ئۆتۆماتیكی بەكار مەهێنە، چونكە كێشەی كاڵبوونەوەی جلوبەرگ خراپتر دەكات.

جۆری پاككەرەوە: پاككەرەوەیەكی باشی كوالێتداری جلشۆر هەڵبژێرە، تا كاریگەریی لەسەر كاڵبوونەوەی جلوبەرگ و پارچەكانی ناو جلشۆرەكە نەبێت.

Top