ڕۆڵی زیرەكیی دەستكرد لە نەشتەرگەریدا
زیرەكیی دەستكرد ڕۆڵی بەرچاوی لە نەشتەرگەریدا هەیە، بۆ نموونە پلان و ئامادەكاری پێش نەشتەرگەری لە ڕێگای شیكردنەوەی داتاكان و مۆدێلكردنی سێ ڕەهەندی، لەگەڵ باشتركردنی هەنگاوەكان لەكاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری و پڕۆسێسكردنی وێنە بە وردی لەكاتی گونجاودا، هەروەها ئاسانكردن و باشتركردنی هەڵسەنگاندنی دوای نەشتەرگەری و كارامەیی نەشتەرگەری، جگە لەمانە ڕێكخستنی پلانی چارەسەریی كەسی تایبەت بە هەر نەخۆشێك و پێشبینیكردنی ئاڵۆزییەكان، ڕێكاری زۆر ورد بە كەمترین دەستوەردان هاوكات لەگەڵ هاوكاریكردنی ڕاهێنانی پزیشكانی نەشتەرگەر، هەروەها دیاركردنی پێكهاتە گرنگەكانی شوێنی نەشتەرگەری وەكو ڕژێنەكانی پاراتایرۆید Parathyroid و پێشبینیكردنی پێكدادانی ئامێرەكان كە هاندەرە بۆ ڕێگرتن لە هەر هەڵە و زیانێكی لابەلا. ڕۆڵی AIپاش نەشتەرگەری: بەدەستهێنانی باشترین ئەنجامی پاش نەشتەرگەری، كەمكردنەوەی هیلاكیی پزیشكان و ستافی ژووری نەشتەرگەری، باشتركردنی تەركیز و هەنگاوەكان لە نەشتەرگەریی ئاڵۆزدا، هەروەها دیموكراتیزەكردنی كارامەیی بە شێوەی بە جیهانیكردنی زانیاری و ڕاهێنانی نەشتەرگەری و فراوانكردنی شارەزایی ئاستی بەرز لە زۆرترین بواردا.
