ئایا پێویستیت بە مەگنیسیۆمە؟
مەگنیسیۆم (Magnesium)لە سەدان فرمانی لەشدا بەشدارە، بۆنموونە چالاكیی ماسوولكە، بەرهەمهێنانی وزە، ڕێكخستنی شەكری خوێن، گواستنەوەی نێو دەمارەكان، هەروەها تەندروستیی ئێسك، بۆیە پێویستە دڵنیا بیت لەوەی كە ڕۆژانە بڕی پێویست لە مەگنیسیۆم لە ڕێگای خۆراكەوە بۆ لەشت دابین دەكەیت. مەگنیسیۆم زیاتر لە خۆراكی ڕووەكیدا هەیە، وەكو: پاقلەمەنییەكان، دانەوێڵەی تەواو، سەوزە، هەروەها كاكڵەكانی وەكو گوێز، باوی، كازو...تاد. نیشانەكانی كەمیی مەگنیسیۆم: ئازار و بێهێزیی ماسوولكەكان، لەرزینی دەستەكان، هەستكردن بە ماندووبوون، كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، هێڵنج یان ڕشانەوە، ناڕێكیبوونی لێدانەكانی دڵ یان دڵەكوتێ، هەستكردن بە تەزین یان سڕبوونی دەست و پێیەكان، خەوزڕان، سەرئێشە، قەبزی، هەروەها گۆڕانی مەزاج بە شیوەی خەمۆكی یان پەستی. كەمیی مەگنیسیۆم بە پشكنینی خوێن، یان میز دەستنیشان دەكرێت. بڕی پێویستی ڕۆژانەی مەگنیسیۆم بریتییە لە 429 ملگم بۆ پیاو و 320 ملگم بۆ ئافرەت. وەگرتنی تەواوكەری مەگنیسیۆم بە ڕێنمایی دكتۆر دەبێت كە بە شێوەی پاودەر، یان كەپسول لەبەردەستدان و پێویستە ڕۆژانە لە 250-500 ملگم زیاتر نەبێت.
