یاسا، داواكردنی خانەنشینی

یاسا، داواكردنی خانەنشینی

داواكردنی خانەنشینیی ئارەزوومەندانە لەلایەن فەرمانبەرەوە، جگە لەو مەرجانەی لە ماددەی (12/یەكەم) كە بریتییە لە  تەواوكردنی پەنجا ساڵی تەمەن و بوونی (15) ساڵ ڕاژەی خانەنشینی، یان بوونی (25) ساڵ ڕاژەی خانەنشینی، ئەوا پێویستی بە ڕەزامەندیی فەرمانگەی فەرمانبەرەكە هەیه لەسەر داواكارییەكە‌، بەو مانایەی مەرج نییە ئەگەر هاتوو  مەرجەكانی تایبەت بە تەمەنی فەرمانبەرەكە، یان ماوەی ڕاژەكەی بەدیهاتبن، فەرمانگەی فەرمانبەرەكە ناچار بێت ڕەزامەندی بدات، نەخێر؛ بەڵكو فەرمانگەكە دەتوانێت ڕەزامەندی لەسەر داواكاریی فەرمانبەرەكە نەدات، ئەگەر هاتوو پێویستی بە ڕاژەكەی هەبوو، لە هەمان كاتدا بەرژەوەندیی گشتی دەیخواست، بە مەرجێك لە بڕیاری ڕەتكردنەوەی داواكاریی فەرمانبەرەكەدا تەعەسوف نەكات، یان زیادەڕۆیی نەكات لە دەسەڵاتی مەزندەكردنیدا (السلطة التقدیریة).

 

Top