چین زیاتر لە 100 مووشەکی بالیستی نێوان کیشوەرەکان دەگوازێتەوە بۆ ناو سایلۆی نوێ

چین زیاتر لە 100 مووشەکی بالیستی نێوان کیشوەرەکان دەگوازێتەوە بۆ ناو سایلۆی نوێ

 

 

وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند، چین زیاتر لە 100 مووشەکی بالیستی نێوان کیشوەری لە سێ سایلۆی نوێدا جێگیرکردووە.

ڕۆیتەرز ڕۆژی سێشەممە 23  /١٢/٢٠٢٥، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: کە ڕەشنووسێکی نوێی ڕاپۆرتی پنتاگۆن دەریدەخات کە ڕەنگە چین زیاتر لە ١٠٠ مووشەکی بالیستیی نێوان کیشوەری لە سێ سایلۆی نوێدا جێگیر کردبێت.

ڕۆیتەرز هەروەها ڕایگەیاندووە، کە چین لە هەمان کاتدا هیچ ئارەزووی خۆی بۆ دانوستانەکانی کۆنترۆڵکردنی چەک نیشان نەداوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، پەکین ڕاپۆرتەکانی زیادبوونی هێزی سەربازیی بە "هەوڵێک بۆ ناشرینکردنی چین و چەواشەکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی" وەسفکردووە.

مانگی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕەنگە بە بەشداری چین و ڕووسیا پلانێک بۆ داماڵینی چەکی ئەتۆمی دەستپێبکات.

هەروەها باڵیۆزخانەی چین لە واشنتۆن ئەم هەڵسەنگاندنانەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، کە سیاسەتی ئەتۆمی چین "بەرگرییە" و پابەند بووە بە پابەندبوونی خۆی بۆ ڕاگرتنی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top