بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک پێنج کەس گیانیان لەدەستدا
میدیا نێودەوڵەتییەکان باس لەوە دەکەن کە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی هێزی دەریایی مەکسیکەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.
میدیا نێودەوڵەتییەکان ڕۆژی سێشەممە 23 /١٢/٢٠٢٥، بڵاویان کردەوە کە دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی هێزی دەریایی مەکسیک لانیکەم پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش بێسەروشوێنە.
کەناڵی ABC News بڵاویکردەوە، ڕووداوەکە لە کەناراوەکانی شاری گالڤێستۆن لە ویلایەتی تەکساس لە ئەمریکا ڕوویداوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، فڕۆکە بچوکەکە هەشت سەرنشینی هەبووە، دوو سەرنشینیان ڕزگاریان بووە و یەکێکیش بێسەروشوێنە.
فڕۆکە کەوتووەکە ئەرکێکی مرۆیی ئەنجام دەدا کە تیشکی خستە سەر گواستنەوەی پزیشکی تایبەتمەند.
هەروەهاهۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە تا ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
گوڵان: سەردار خەلیل
