وەزیری سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کونسوڵی گشتیی بەریتانیا کۆبووەوە

وەزیری سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کونسوڵی گشتیی بەریتانیا کۆبووەوە

 

کەمال محمد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان لەگەڵ ئەندرۆ بێزڵی کونسوڵی گشتی بەریتانیا و شاندێکی یاوەری کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، باسیان لە هەناردەکردنی نەوت و پەرەپێدانی دامەزراوەکانی وزە کرد و کونسوڵی گشتیی بەریتانیا ئیدانەی هێرشە تیرۆرستییەکانی سەر کێڵگەی کۆرمۆڕی کردو، سوپاسیی حکومەتەکەی گەیاندە هەردوو وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی کارەبای (24) کاتژمێری و پاکبوونەوەی ئاسمانی شارە گەورەکان و خاوێنبوونەوەی ژینگەی هەرێم.
وەزیری سامانە سروشتییەکان سوپاسی گەل و حکومەتی بەریتانیا کرد کە پاڵپشتی و پشتگیریی حکومەتی هەرێمی کوردستانن.

وەزیری سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کونسوڵی گشتیی بەریتانیا کۆبووەوە
Top