پاراستنی جلوبەرگی ڕەش

پاراستنی جلوبەرگی ڕەش

*بۆ ڕێگریكردن لە تێكەڵبوونی ڕەنگ و زیان گەیاندن پێیان، گرنگە جلوبەرگی ڕەش لە جلوبەرگە ڕەنگاوڕەنگەكان جیا بكرێنەوە، جا تۆخ بن یان كاڵ.

*بۆ پاراستنیان لە كاتی شۆردندا هەموو پارچە جلوبەرگێكی ڕەش لە ناوەوە بۆ دەرەوە هەڵگێڕەوە، ئەمە پارێزگاری دەكات لە ڕەنگی ڕووی دەرەوەی قوماشەكە.

*پێش شۆردن چارەسەری پەڵەكان بكە.

*ڕەنگە قوماشە ناسكەكانی وەك ئاوریشم یان دانتێل بۆ پاراستنی پێكهاتە و ڕەنگیان پێویستیان بە گرنگیدانی تایبەت هەبێت، لەوانەش خولی شۆردنی لەسەرخۆ یان شۆردنی دەستی.

*لە كاتی شۆردنی جلوبەرگی ڕەشدا خولی شۆردنی كەم و لەسەرخۆ هەڵبژێرە. ئەم خولانە بە شێوەیەكی گشتی جووڵەی هێواشتر و خێرایی كەمتر لە خۆ دەگرن، ئەمەش كار لەسەر كەمكردنەوەی شكان و تێكچوونی قوماشەكە دەكات.

*نیو كوپ لە سركەی سپی بۆ شۆردنەكە زیاد بكە وەك جێگیركەرێكی سرووشتی بۆ جلوبەرگە ڕەشەكان، چونكە سركە یارمەتیی چاككردنەوەی ڕەنگەكە دەدات و ڕێگری دەكات لە تێكەڵبوونی ڕەنگ و كاڵبوونەوەیان لە كاتی شۆردنی دواتردا.

Top