بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٥ لە پلەی پاپوای نیوگینیا ڕوویدا

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٥ لە پلەی پاپوای نیوگینیا ڕوویدا

 

 

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٥ پلە لە نزیک گۆرۆکا لە پاپوای نیوگینیا ڕوویدا.

ڕووپێوی جیۆلۆجی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٥ پلە لە نزیک گۆرۆکا لە پاپوای نیوگینیا ڕوویداوە.

بەم پێیە ناوەندی بوومەلەرزەکە بە دووری ٤٢ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی گۆرۆکە ڕاگەیەندراوە.

بوومەلەرزەکە لە قووڵایی نزیکەی ١١٠ کیلۆمەتر تۆمارکراوە و هیچ هۆشدارییەکی تسونامی نەدراوە.

هەروەها لەم بوومەلەرزەیەدا هیچ زیانێکی گیانی و زیانی ماددی نەبووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top