سوپای ئەمریکا ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی دژی داعش لە سوریا دەستپێکرد
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا چەند شوێنێکی داعشی لە سوریا بۆردومان کرد.
بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکان، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا چەند شوێنێکی هێزەکانی گروپی تیرۆریستی داعشی لە سوریا بۆردومان کردووە.
ناوچەکانی پارێزگاکانی ڕەقە، دێرەزوور، پاڵمیرە و حومس لەلایەن سوپای ئەمریکاوە بۆردومان کراون.
هەروەها هێزە ئەمریکییەکان کە لە بنکەیەکی سەربازی لە پارێزگای حەسەکە جێگیر بوون، مووشەکیان ئاراستەی هەندێک ناوچەی سوریا کردووە.
لە هێرشەکاندا کە فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەری هێرشبەر و سیستەمی تۆپخانە و زیاتر لە 100 تەقەمەنی ڕێنمایی وردی بۆ بە ئامانجگرتنی ژێرخانی داعش و کۆگاکانی چەک و شوێنەکانی ئۆپەراسیۆنی داعش بەکارهاتووە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی CENTCOM، ئەو هێرشانە لە وەڵامی هێرشێکی داعش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و سوریا بووە لە نزیک پالمیرە لە 12ی کانوونی دووەمدا.
گوڵان: سەردار خەلیل
