ئەمریکا سزای بەسەر ٢٩ کەشتی دیکەی سەربە سێبەری ئێراندا سەپاند

ئەمریکا سزای بەسەر ٢٩ کەشتی دیکەی سەربە سێبەری ئێراندا سەپاند

 

 

ڕۆژی پێنجشەممە 18ی  کانوونی یەکەمی 2025، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ٢٩ کەشتیی دیکە و کۆمپانیاکانی بەڕێوەبردنیان بۆ لیستی سزاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران زیاد کرد.

بەگوێرەی بەیاننامەیەک کە لە ماڵپەڕی دەزگای حکومەتی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، ئەو کەشتیانە بەشێک بوون لە “بەلەمی جنۆکە” یان “بەلەمی سێبەر”ی ئێران و لە گواستنەوەی سەدان ملیۆن دۆلاری بەرهەمە نەوتی و پترۆکیمیاییەکانی ئەو وڵاتەدا بەشدار بوون.

تۆڕێکی کۆمپانیا و کەشتی کە لەلایەن بازرگانێکی میسری حاتم ئەلسەید فەرید ئیبراهیم سەقر بەڕێوەدەبرێت و چەند کۆمپانیایەک کە لە وڵاتانی وەک ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، هیندستان، پەنەما و دوورگەکانی مارشال کاردەکەن، لەنێو ئەو کۆمپانیایانەدان کە بەپێی فەرمانی جێبەجێکردنی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ لیستی سزاکان زیادکراون.

ئەم فەرمانە دوای دوو هەفتە لە گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی واژۆ کرا و کەرتی نەوت و پترۆکیمیای ئێران دەکاتە ئامانج.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top