دزینی ئەندامەکانی جەستە لە قوتابخانەی پزیشکی هارڤارد

دزینی ئەندامەکانی جەستە لە قوتابخانەی پزیشکی هارڤارد

 

 

وەزارەتی دادی ئەمەریکا ڕایگەیاند، بەڕێوەبەری پێشووی ساردخانەی زانكۆی پزیشکی هارڤارد بە تۆمەتی دزین و فرۆشتنی ئەندامە بەخشراوەکان بۆ توێژینەوەی زانستی سزای هەشت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، سێدریک لاج نیز تەمەن ٥٨ ساڵ، ئەو ئەندامانەی جەستەی بەخشراون بە زانكۆی پزیشکی هارڤارد لە نزیک بۆستن لە کەمپی زانکۆکە دەرهێناوە و بەبێ ئاگاداری زانکۆکە، بەخشەرەکان، یان خێزانەکانیان لە نێوان ساڵانی ٢٠١٨ تا لانیکەم مانگی ئازاری ٢٠٢٠ بۆ کڕیارانی ویلایەتەکانی دیکەی ناردووە، وەزارەتی دادی ئەمریکاش ڕایگەیاندووە، کە دێنیس لاج تەمەن ٦٥ ساڵ، هاوسەری سێدریک لاج نیز، هەروەها سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێنراوە بەهۆی بەشداریکردنی لە دۆسیەکەدا.                

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top